AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢ ١٦:٥٩

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند:

نزیکەی سێ میلیۆن و نیو زیارەتکار هاتوونەتە عێراق

نزیکەی سێ میلیۆن و نیو زیارەتکار هاتوونەتە عێراق

سەڕچاوه عێراقییه کان ئاماری نوێیان له بارەی ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی له 6 تا 22ی مانگ بۆ ڕێوڕه سمی ئەربەعین هاتوونەتە ناو ئەم وڵاتە و جێیان هێشتووە، ڕاگه یاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی دەروازەی سنووری عێراق ڕۆژی هەینی ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی زیارەتکارانی بیانی ئەربەعین بڵاو کردەوە.

عەلادین ئەلقایسی، وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ٦ی ئاب تا ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، سێ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ١٦٩ زیارەتکار لە ١٠ دەروازەی سنووری سەفوان، شەلەمچە، ئەلشێب، زەرباتیە، ئەلمونزیریە، ئەل -قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف، حاجی ئۆمەران و باشماخ چوونە ناو عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا یەک ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٣٣ زیارەتکار ئەو دەروازانەیان بەجێهێشتووە.

News ID 51346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha